ئه‌مڕۆ هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه هه‌رگیز لێی نه‌بردووه‌ته‌وه

له گه‌ڕی 37 یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌یه‌ك ده‌كات كه هه‌رگیز له مێژووی خۆیدا لێی نه‌بردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی دڵی هانده‌رانی كه له یاریی رابردوو دۆڕا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعات كاره‌با شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات.
ته‌ها قادری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر هه‌فته‌ی رابردوو له گه‌ڕی رابردوو یه‌كه‌م شكستی له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌فتی به‌سڕه له خوله‌كه وه‌ك راهێنه‌ر تووش هات، بۆیه ده‌یه‌وێت جێی ده‌ستی خۆی له خوله‌كه بنه‌خشێنێت و بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه و سێیه‌م بردنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان له تواناكانی شێركۆ كه‌ریم و سانتۆسی به‌رازیلی بێ به‌ش ده‌بێت، به‌ڵام تواناكانی هه‌ردی سیامه‌ند و شوان مامۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌های راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م دوو یارییه‌ی له خوله‌كه ماویه‌تی، ده‌رفه‌تی زیاتر به یاریزانه لاوه‌كان بدات، تا بۆ وه‌رزی داهاوو ئاماده‌یان بكات.
هه‌ولێر له دوای 36 یاریی رابردووی خوله‌كه 9 بردنه‌وه و 14 یه‌كسان و 13 دۆڕانی هه‌یه، 37 گۆڵی كردووه و 38 گۆڵی لێ كراوه، 41 خاڵی له هه‌گبه‌دایه و خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، شێركۆ كه‌ریمی هێرشبه‌ریشی به 9 گۆڵ گۆڵكه‌ری یانه‌ی هه‌ولێره.
سناعات كاره‌با، له كۆی 36 یاریی 7 بردنه‌وه و 15 یه‌كسان و 14 دۆڕانی هه‌یه، 26 گۆڵی كردووه و 37 گۆڵی لێ كراوه، به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی له‌سه‌ره.
له كۆی چوار یاریی رابردووی نێوان هه‌ولێر و سناعات كاره‌با، زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر هیچ یارییه‌كیان نه‌بردووته‌وه، سناعات كاره‌باش 3 یاریی بردووه‌ته‌وه و یه‌ك یاریش یه‌كسان بوونه.