به فهرمی، ههواڵێكی ناخۆش گهیشته سۆڵشایهر
ماركۆس راشفۆردی هێرشبهری ئینگلیزی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و نزیکەی سێ مانگ لە مانچێستەر یونایتد دوور دەکەوێتەوە.
بەپێی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی راشفۆرد گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی دەبێت نەشتەرگەری بکات بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری ببێت.
راشفۆرد هەرچەندە لەوەتەی کۆتایی ساڵی رابردوو لە شانی پێکانی هەیە، بەڵام بەشداری یارییەکانی کردووە و لە ماوەی داهاتووش لە یۆرۆی 2021 یاریی بۆ ههڵبژاردهی ئینگڵاند کرد، رۆژی سێشەممە پشکنینی دیکەی بۆ کراوە و دەرکەوتووە هێشتا لە پێكانەکەی چاک نەبووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای یاریزانە ئینگلیزیەکە دروست کردووە.
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری راشفۆرد پێویستی بە شەش تا هەشت هەفتە دەبێت بۆ چاکبوونەوە کە چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگە نەشتەرگەرییەکەی بۆ بکرێت.
ڕاشفۆردی تهمهن 23 ساڵ، له یانهی مانچێستهر یونایتد پێگهیشتووه، لهگهڵ ئهو یانهیه له كۆی 271 یاری، 88 گۆڵ و 56 ئاسیستی كردووه.