نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: لە 6 مانگی ئەمساڵدا 1146 كۆچبەر له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ى ئەو كۆچبه‌رانەى كه هه‌وڵیانداوه، له رێگه‌ى ده‌ریاكان، بگه‌نه ئه‌وروپا و گیانیان لەدەستداوە، دوو هێنده زیادیكردووه.
رێكخراوى كۆچبەرانی نێو ده‌وڵه‌تى، رایگه‌یاند، له ماوه‌ى (6) مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، پتر له (1146) كه‌س، له رێگه‌ى ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست هه‌وڵیانداوه بگه‌نه ئه‌وروپا، گیانیان له‌ده‌ستداوه، کە بە پێی ئامارەکە (%58)، زیادیكردووه.
روونیشیكرده‌وه، رێگه‌ى ده‌ریاى سپی ناوه‌ڕاست، له‌نێوان لیبیا و ئیتاڵیا، بەرەو ئەوروپا، بۆته رێگه‌ى مه‌رگ، (741) كه‌س له‌و رێگه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م ئاژانسه نێو ده‌وڵه‌تییه، جه‌ختیشیكرده‌وه، به درێژایی زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى، له‌نێوان ئه‌فریقیا و دورگه‌ى "كه‌نار" ی ئیسپانى، (250) كه‌س گیانى له‌ده‌ستداوه، (149) كه‌سیش له رێگه‌ى رۆژئاواى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، گیانیان سپاردووه.
ئاماژەشیپێکرد، ژماره دروسته‌كان، له‌م ئامارانه پترن، چونكه زۆربه‌یان كه نقوومى ئاو ده‌بن، ناتوانین ده‌ریان بهێنین و ناسنامه‌كانیان بناسینه‌وه.
پێشتریش رێكخراوه مرۆڤدۆسته نێودەوڵەتییەکان، هۆشداریاندابوو، نه‌بوونى به‌له‌مى رزگاركردن، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت له كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى سپى، وایكردووه زۆرترین كه‌س له‌و رێگایانەدا گیان له‌ده‌ست بدەن.
ک.ب
سه‌رچاوه: ئه‌سوشێتد پرێس