ته‌ندروستى جیهانى: كۆرۆنا لە عێراق كاره‌سات ده‌نێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، هۆشداریدا، به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا، له عێراق و به‌شێك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له داهاتوودا، كاره‌سات ده‌نێته‌وه.
نووسینگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، راشیگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى مردووان، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، پێشهاتێكى مه‌ترسیداره، ئاماژه بۆ عێراقیش كراوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه، ده‌ستیانهه‌ڵگرتووه له خۆپارێزى، به گرنگییه‌وه ڤاكسین وه‌رناگرن، بۆیه زنجیره‌ى نوێى كۆرۆنا، ناسراو به (دێڵتا)، گه‌یشتووه‌ته ئەو وڵاتانە، پێکهاتوون لە مه‌غریب، لیبیا، لوبنان و عێراق، له داهاتوودا كاره‌ساتى ته‌ندروستى دروست ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، بڵاویكرده‌وه، نیگه‌رانین، كه هاوڵاتیانمان هه‌ماهه‌نگ و هاوكار نین، هه‌روه‌ها ڤاكسینى دژه كۆرۆناش به دروستى وه‌رناگرن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، هۆشداریدا، ره‌نگه سنووره‌كان، له‌به‌رده‌م وڵاتان دابخرێته‌وه و په‌نا بۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ببه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسیى زیاتر روو له هاوڵاتیان نه‌كات.
ک.ب
سەرچاوە: فرانس پرێس