گرێبەست بۆ دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری هەرێمی کوردستان واژۆ کرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و کۆمپانیای دۆیچەبان گرێبەستەکەیان واژۆ کرد
دیمەنێکی شاری هەولێر - ئەرشیف
دیمەنێکی شاری هەولێر - ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ کۆمپانیای دۆیچەبان گرێبەستێکی واژۆکردووە، بە مەبەستی دیزاینکردنی پڕۆژەی هیڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کورستان24ی راگەیاند، سەردانی ئەڵمانیای کردووە و لەگەڵ کۆمپانیای دۆیچەبان کە کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری ئەڵمانیایە گرێبەستێکی واژۆکردووە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان.

گوتیشی "دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر، هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی نوێی پێشکەوتن لەرووی ئابووری و گەشتیاری و بازرگانییەوە".

پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاندبوو "ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەم، بە پشتیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەو ئاراستەیەی کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.