سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات
K24 – هەولێر
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکەم".
رێبەری رەوتی سەدر، وەزیرەکانی سەر بە رەوتەکەی لە کابینەی مستەفا کازمی کشاندەوە.
گوتیشی: "خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عێراق و کابینەی داهاتوو، چونکە هەموویان گەندەڵکارن".
ئاماژەی بەوەشدا: "من خۆم لە بەرپرسیاریەتی نادزمەوە، بەڵام ئەزانم پیلانێک لە ئارادایە، بۆ زەلیل کردنی عێراقییەکان. نابێ دۆخی عێراق وەک سووریا و ئەفغانستان بێت".
سەدر، راشیگەیاند: "بەداخەوە هەموو شتێکی جوان لە عێراق سەندراوەتەوە و وێرانکاری ماوەتەوە، پڕ بووە لە داگیرکا‌ر و گەندەڵکار، هەموویان لەسەر بەرژەوەندی کەسی رێککەوتوون، هەموویان پارە و دەسەڵات و چەکیان دەوێت".
دوایین هه‌ڵوێستی سیاسی موقته‌دا سه‌در، له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حوسێن بوو له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقادر، سه‌در رایگه‌یاندبوو، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له رووداوه‌كه بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من، سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بن پێویسته سزا بدرێت به‌بێ جیاوازی.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت ته‌واوی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراق، به گه‌وره و بچووكه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن و ئه‌وانیش وه‌ك ره‌وته‌كه‌ی، هه‌ڵوێستی دیكه‌ی توندیان ده‌بێت.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، هەرچەندە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێیانوایە دۆخی عێراق سەقامگیر نییە بۆ هەڵبژاردن.