هه‌ولێر.. له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی سووتانی ماڵێك له گه‌ڕه‌كی دێی زانكۆ له هه‌ولێر، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كچێكی بچو‌وكیش به رێژه‌یه‌كی كه‌م سووتاوه.
رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و گه‌ڕه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له رووداوه‌كه‌ش دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگره‌كه به‌رده‌وامه، به گشتی زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له هاوینان بۆ شۆرتی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، له رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی حه‌سه‌ن سه‌باح حه‌سه‌ن زه‌ید ته‌مه‌ن 44 ساڵ و به‌شار فه‌هد حوسێن ته‌مه‌ن 14 ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ردووكیشیان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانیش له رووداوه‌كه‌دا به رێژه‌یه‌كی كه‌م سووتاوه و ته‌ندروستی جێگیره.