سیمیۆنی 4 جار ناوی كاسێمیرۆی هێناوه
دیێگۆ سیمیۆنی لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی ئهمشهوی فیناڵی چامپیۆنز لیگ 4 جار ناوی کاسیمێرۆی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید هێنا و ستایشی زینەدین زیدانیشی کرد و رایگەیاند ئەوان تەنیا بە بردنەوە دڵیان خۆش دەبێت.
سیمیۆنی دهڵێت: رێز لەو رەخنانە دەگرم کە لە شێوازی یاریکردن ئێمە دەگرن، رێز لە رایەکەی رۆناڵدۆی بەڕازیلیش دەگرم كه رقی خۆی له شێوازی یاریكردنی من دهربڕیوه.
سیمیۆنی دهڵێت: حەز دەکەم مێژووی ١١٣ ساڵەی یانەکەم لەسەر پشتم هەڵبگرم و یانەکە بکەمە پاڵەوانی خولەکە، ئێمە هەوڵمان دا و كۆڵمان نهدا تاکو توانیمان بگەینە فیناڵی چامپیۆنز لیگ.
سیمیۆنی گوتیشی: زیدان بە ماوەیەکی کەم کارێکی مەزنی کرد، کاسیمێرۆش یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی یانەکە و لە یاریگە کاری گەورە دەکات.
پێشبینی دەکەم لە دەستپێکی یارییەکەدا هەردوو تیپ بە دوودڵی و شپرزەیی یارییەکە بکەن و هەردوولا لە سەرەتاوە بە هاوسەنگی دەست بە یارییەکە بکەن.
بڕیاره ئهمشهو له یاریگهی سانسیرۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ له نێوان ئاتڵێتیكۆ مهدرید و ریال مهدرید بهڕێوه بچێت.