یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی عێراق له پشكی سه‌در ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ت و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقی راگه‌یاند.
شیڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، حه‌مید ئه‌لغزی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، كه له‌سه‌ر پشكی ره‌وتی سه‌در له پۆسته‌كه‌دایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقی راگه‌یاند، كه بڕیاره له 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ره‌وتی سه‌در، خاوه‌ن گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ناوی فراكسیۆنی سائیروون، كه رۆڵێكی دیاری هه‌یه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان.