ریال مه‌درید له‌ لێواری داڕمان نزیك بووه‌ته‌وه‌

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید

ریال مەدرید یانە گەورەکەی ئەوروپا و ئیسپانیا رۆژ بە رۆژ قەیرانەکانی قوڵتر دەبێتەوە، خەریکە یانە بەهێزەکەی ئیسپانیا تووشی داڕمانی ئابووری دەبێت و بەپێی راپۆرتی دارایی یانەکە بێت ناتوانێت هیچ یاریزانێک لەم هاوینە بگوازێتەوە.

نەهامەتییەکانی ریال مەدرید رۆژ بەرژ روو لە زیاد بوونە، ئەم یانەیەی پاشای بردنەوەکانی نازناوەکانی ئەوروپایە، لە داڕمان نزیکە و رۆژ  بەرۆژ ساڵ بەساڵ تووشی کورتهێنانی دارایی دەبێت.

لەماوەی 10 ساڵی رابردوو یانەکەی پایەتختی ئیسپانیا زەرەرمەدنترین یانەبووەو زۆرترین زیانی لە رووداوەکان بەرکەوتووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ریال مەدرید تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ تەنیا لە داهاتەکانی یانەکە زیانی کردووە.

بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ریال مەدرید ساڵانە زیاتر لە سەد ملیۆن یۆرۆ داهاتیی بە شێوەی جیاواز بەدەستدەهێنا، لە رێگەی فرۆشگاکان و گەشتیار و ئامادەبوونی هاندەران، بەڵام لە ماوەی ساڵی رابردوو نەیتوانیووە تەنانەت یەک ملیۆن یۆرۆش لەم رێگەیەوە  بەدەست بێنی، بەجۆرێک لەماوەی ساڵێکی تەواو تەنیا ٨٧٤ هەزار یۆرۆ داهاتی ئەم یانە گەورە بووە، سەرەڕای هەموو ئەمانە ریال مەدرید بەراورد بە ساڵانی رابردوو تیپێکی لاوازتری هەیە کە رەنگە بێ گواستنەوەی یاریزانی نوێ نەتوانێ رکابەری بردنەوی نازناوەکان بکات.

بەپێی راپۆرتی دارایی یانەکەبێت، رەنگە ریال مەدرید نەتوانێ هیچ ئەستێرەیەک بگوازێتەوە یانەکە، بەڵکو پێویستە دەستەبرداری بەشیک لە یاریزانەکانیشی بێت.

ئێستا خەزێنەی یانەی ریال مەدرید تەنیا ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی تێدا ماوە، لە کاتێکدا یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە ژێر نۆژەنکردنەودایەوو زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆنی دیکەی پێوسیتە تاوەکو یاریگاکە تەواو دەبێت.