كۆرۆنا له عێراق.. تووشبوون زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 44 هه‌زار و 112 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 9 هه‌زار و 337 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری به‌سره تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 351 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 30 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 هه‌زار و 505 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 466 هه‌زار و 529 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 707 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 332 هه‌زار و 578 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 116 هه‌زار و 244 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 661 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 104 هه‌زار و 878 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B