بڕیاره ئهمشهو له یاریگهی سانسیرۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ له نێوان ئاتڵێتیكۆ مهدرید و ریال مهدرید بهڕێوه بچێت.
زیدان: ئاتڵێتیكۆ مهدرید هیچ یاریزانێكی نییه تا گرینگی پێ بدهین
زینەدین زیدان لەبارەی فیناڵەکەی ئەمشەو هاندەرانی ریال مەدرید لە ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکە دڵنیا دەکاتەوە و سەختی یارییەکەش دووپات دەکاتەوە، راشیدەگەینێت کە دوو هەفتەیە کار بۆ ئەم یارییە دەکەن.
زیدان دهڵێت: کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم چەند رۆژەی رابردوودا، ئازارێکی کەمی هەبوو، بەڵام دڵنیاتان دەکمەوە ئەو 100% بۆ یارییەکە ئامادەیە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید هیچ یاریزانێکی دیاریکراوی نییە ئێمە زۆر فۆکسی بخەینە سەر، چونکە ئاتڵێتیكۆ بە کۆمەڵ یاریی دەکەن، ئهمهیش ئهركی ئێمه سهخت دهكات، بەڵام ئێمە دوو هەفتەیە بۆ ئەم یارییە کار دەکەین و ئێستا یاریزانەکان تەنیا چاوەڕێ دەستپێکی یارییەکە دەکەن.
زیدان گوتیشی: ئێمە لە یارییەکە هەوڵ دەدەین هەموو شتێک بکەین، بەڵام ئەگەر تووشی شکست بووین مانای ئەوە نییە هەموو شتێکمان لە دەست داوە، ئێمە زۆر ناڵاندمان تاکو گەیشتینە فیناڵ، ئاتلێتیکۆ مەدریدیش بەهەمان شێوە، چونکە هیچ تیپێک ناتوانێت بگاتە فیناڵ تاکو نەناڵێنێت و شەکەت نەبێت.
زیدان له كۆتایی دهڵێت: پێش فیناڵەکەی لیسبۆنای 2014 بیرمە کارلۆ ئەنچیلۆتی پێی گوتم هیوادارم وەکو راهێنەریش ئەم کەشە ببینیت، خۆشحاڵم ئەم ڕۆژە هات.