لیژنه‌ی ته‌ندروستی عێراق: دۆخی كۆرۆنا مه‌ترسیداره و نه‌خۆشخانه‌كان توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشی زیاتریان نییه
K24- هه‌ولێر:
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دۆخی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌مان هه‌ستیاره و زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق له‌مه زیاتر توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نییه، داواشیكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی له وڵات به یه‌كجاری هه‌ره‌س نه‌هێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد: رۆژانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری تووشبووانی كۆرۆنا سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ژماره‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌شه ئه‌وه ناكات فریای به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی تووشبووان بكه‌ون، هه‌روه‌ها رێژه‌ی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزیش له نه‌خۆشخانه‌كان سنوورداره و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، بۆ چاره‌سه‌ری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه تووشی كێشه‌ی كورتهێنانی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كانیش ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه پڕبوون و شوێنی خه‌واندنی نه‌خۆشی زیاتریان نییه، له‌كاتێكدا رۆژانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری تووشبووی ئه‌و په‌تایه سه‌ردانی ئه‌و نه‌خرشخانانه ده‌كه‌ن".
داواشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی كرد، به‌په‌له و به‌ر له روودانی كاره‌سات و شكستهێنانی گه‌وره له سیسته‌می ته‌ندروستی، به زووترین كات رێكاری نوێ بگرنه به‌ر.
موسه‌وی پێشنیازی ئه‌وه‌شی كرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له عێراق رابگه‌یه‌نرێت، نه‌ك ته‌نها رێكاری ئه‌منی و بۆ ماوه‌ی ته‌نها 14 رۆژ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زنجیره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بشكێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته رۆژانه ته‌نها 4 كاتژمێری به‌یانیان رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه به هاووڵاتیان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان له بازاڕ دابین بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته هه‌موو گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی فه‌رمی و نافه‌رمی دوا بخرێن، له‌وانه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئاهه‌نگه‌كان، داخستنی خواردنگه و مۆڵ و شوێنه هاوشێوه‌كانیان، له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه بۆ رێكاره ناپێویسته‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتریش به‌ر له 30 رۆژ چه‌ندین جار هۆشداری ئه‌وه‌مان دا، كه زنجیره‌ی دێلتای كۆرۆنا له زنجیره كۆنه‌كه مه‌ترسیدارتره و خێراتر ته‌شه‌نه ده‌كات و كوشنده‌تره له جۆری پێشوو و هه‌موو به‌ڵگه زانستییه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه زۆربه‌ی تووشبووانی ئێستای كۆرۆنا له‌عێراق، به‌هۆی زنجیره‌ی دێلتاوه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژ به رۆژ ژماره‌یه‌كی زیاتری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له وڵات تۆمار بكرێن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی دێلتا 4 ئه‌وه‌نده‌ی جۆری پێشوو خێراتره.
H.B