4 ریكۆردی گه‌وره چاوه‌ڕێی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن
لیۆنێل مێسی خه‌ریكه ده‌بێته خاوه‌نی هه‌موو ریكۆرده‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌گه‌ر بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت 4 ریكۆردی گه‌وره ده‌شكێنێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، لیۆنێل مێسی رازیبووه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ بكاته‌وه، به‌مه‌ش پێویستی به شكاندنی 4 ریكۆرده كه پێكهاتوون له (زۆرترین یاری له چامپیۆنزلیگ، گۆڵكاری بارسا له جامی شا، زۆرترین وه‌رزی یاریكردنی به درێسی بارسێلۆنا و زۆرترین نازناو له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه.
زۆرترین نازناو له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه
ئه‌م ریكۆرده ئێستا به ناوی رایان گیگزی هێرشبه‌ری وێڵزییه كه پێشتر 36 نازناوی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد به‌ده‌ستهێناوه و تاكه یاریزانه له مێژووی تۆپی پێ خاوه‌نی ئه‌م ریكۆرده بێت، له به‌رامبه‌ر لیۆنێل مێسی 35 نازناوی له‌گه‌ڵ بارسا بردووه‌ته‌وه، دوایین نازناویان جامی شای وه‌رزی رابردوو بوو.
زۆرترین وه‌رز له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه
لیۆنێل مێسی له وه‌رزی 2022 ـ 2021 ته‌نیا پێویستی به یه‌ك یاری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی چاڤی هێرناندێز و كارلێس پیۆڵ یه‌كسان بكاته‌وه و بۆ ماوه‌ی 17 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه یاری بكات.
زۆرترین یاری له چامپیۆنزلیگ
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ ده‌كات كه پێشتر 149 یاریی له‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام داوه، لیۆ پێویستی به 2 یاری دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه‌ی چاڤی هێرناندێز هاوتا بكاته‌وه كه یه‌كه‌مین یاریزانه له مێژووی بارسێلۆنا 151 یاری له چامپیۆنزلیگ كردووه.
زۆرترین گۆڵ له جامی شا
لیۆنێل مێسی 56 گۆڵی له جامی شا كردووه، پێویستی به 24 گۆڵی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی جۆزێپ سامیتییر بشكێنێت كه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له جامی شا، ئه‌م ریكۆرده بۆ مێسی زۆر زه‌حمه‌ته كه بتوانێت له كاروانی وه‌رزشی خۆی بیشكێنێت.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه، خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین یارییه به درێسی بارسێلۆنا.