وەرزی رۆژوو گرتنی ئێزدییەکان دەستی پێ‌کرد
K24 – هەولێر:
له (24ى حوزه‌یران / یۆنیۆ)ه‌وه، تاوه‌كو (2ى ئاب / ئۆگه‌ست)ى هه‌موو ساڵێك، له‌كاتى هاتنى تینى گه‌رماى هاوین، پیاوانى ئێزدى، ده‌ستده‌كه‌ن به رۆژووگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له‌نێو ئاوه‌دانى و قه‌ره‌باڵغى، ئاینى ئێزدى، په‌یوه‌سته به جۆری جووڵه‌ى وه‌رزه‌كان، تێیدا به‌ڕۆژوو بوون و جه‌ژنیشیان په‌یوه‌سته به كاتى گۆڕینى وه‌رزه‌كان.
ئه‌م جۆره‌ى رۆژوو گرتنی ئێزدییه‌كان، هاوشێوه‌ى رۆژووى وه‌رزى زستانه‌یه، كاتێك له وه‌رزى سه‌رمادا، رۆژ كوورته و كه‌ش و هه‌واش سارده، ئێزدییه‌كان تێیدا به‌رۆژوو ده‌بن، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاینى ئێزیدى، له ئاینى بابلییه‌كان و ئاشووریی كۆنه‌وه نزیكه.
ئه‌م شێوازه‌ى په‌رستن، له چوارچێوه‌ى كه‌شى ته‌سه‌وف و پشتكردن له خۆشییه‌كانى ژیان، كه شێخ (عوده‌ى كوڕى موسافیر) بۆیان ماوەتەوە، كاتێك له سه‌ده‌ى یانزده‌هه‌مه‌وه، ژیاوه، ته‌رمه‌كه‌شى له په‌رستگاى لالش، نێژراوه، وه‌ك گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین په‌رستگاى ئێزدییه‌كان له جیهان، سه‌یرده‌كرێت.
لاى ئێزدییه‌كان، رۆژوو گرتنى وه‌رزى هاوین و زستان، واجبێكى ئاینى نیه، به‌ڵكو هه‌لێكه بۆ پیاوانى ئاینى ئێزدى.
كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى بۆ (3) چین دابه‌شبوونه:
چینى سه‌ركرده‌كان: ئه‌وانیش مه‌زنه‌كانیانن، كه ده‌بنه‌وه سێ جۆر، (ئادانى، شه‌مسانى، قاتانى).
چینى پیر: ئه‌وانیش پیاوانى ئاینى و په‌رستگاكان ده‌گرێته‌وه، كه ده‌توانن ژن و پیاو له‌یه‌كترى ماره بكه‌ن.
چینى موریده‌كان: ئه‌و شوێنگر و په‌یڕه‌وكارانن، بۆ شێخێكى دیاریكراو.
پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه و پیاوانى ئاینى، پێكدێن له، (بابه شێخ، هه‌ژار، قه‌واڵین، كوجاك، بێشى مام، بابا كاڤان، بابا چاویش)، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ركی تایبه‌تى خۆی هه‌یه.
به‌هزاد له‌بی، قه‌واڵێكى ئێزدییه، رایگه‌یاند، دوو جۆر به‌رۆژوو بوون لاى ئێزدییه‌كان هه‌ن، رۆژى (ئێزى)، كه فه‌رزه له‌سه‌ر ته‌واوى ئێزدییه‌كان، له‌ناوه‌ڕاستى مانگى (12)، ده‌بێت هه‌موو ئێزدییه‌كان، سێ رۆژ، به‌رۆژوو بن، رۆژووى دووه‌میش، تایبه‌ته به پیاوانى ئاینى، كه له وه‌رزى هاویندا پێویسته (40) رۆژ، بۆ ماوه‌ى بیست ساڵ، به‌رۆژوو بن.
هاوشێوه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، لاى موسڵمانه‌كان، جووڵه‌ى رۆژ هه‌ڵات و ئاوابوون، ده‌بێته پێوه‌ر بۆ ده‌ستپێكردن و كۆتایی هاتن، به رۆژو گرتن، كاتى پارشێو، رۆژووگر هه‌ڵده‌ستێت، بڕێك خواردن ده‌خوات، ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرێت و نوێژى به‌یانى ده‌كات، له شوێنێكدا ده‌مێنێته‌وه بۆ په‌رستن، تا ئێواره، خه‌ریکی په‌رستن ده‌بێت، له كاتى رۆژ ئاوا بوونیش، ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرێت و نوێژ ده‌كات، دواجار ده‌ست ده‌كات به‌نان خواردن.
پیاوانى ئاینى لاى ئێزدییه‌كان، رۆڵى گرنگ و به‌رچاو ده‌گێڕن، ئه‌نجوومه‌نى رۆحانى ئێزدییه‌كان، به‌رزترین پێگه‌ى ئاینییه، كه (میر)، به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، كه له ئێستادا حازم ته‌حسین به‌گ، ئه‌م رۆڵه ده‌گێڕێت.
سەرچاوە: BBC
ک.ب