سەعد حەریری نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت
K24- ههولێر:
سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، لهگهڵ میشێل عۆن سهرۆكی لوبنان نهگهیشتنه رێككهوتن، حهریری داوای لێبوردن لە خەڵکی لوبنان دەکات کە نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێت.
حەریری رایگەیاند: ناوی 24 کاندیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی، داوەتە میشێل عۆن، سهرۆكی لوبنان، بۆئەوەی بڕیاریان لەسەر بدات.
روونیشیکردەوە، وەک دیارە ناتوانین لەگەڵ سەرۆک بگەینە رێککەوتن، لە کۆبوونەوەمان پیشنیازی ناوی چەند شارەزایەکم کرد و لیستەکەم خستووەتە بەردەستی سەرۆک کۆماری لوبنان میشێل عۆن، کە دەستپێشخەری فەرەنسیەکان و سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بووە، بەڵام قسەی کۆتایی سەرۆک عۆن، ئەوە بوو، کە ناتوانین بگەینە رێککەوتن، داوای لێبوردن دەکەم، کە نەمتوانی حکومەت پێکبهێنم، خوای گەورە هاوکار و پشتیوانی وڵاتەکەمان بێت.
سەرچاوە: فرانس پرێس
ک.ب