لە هاویندا خواردنەوەی چایەکی گەرم لە پەرداخێک ئاوی سارد باشترە
K24- هه‌ولێر:
چایه‌كى گه‌رم، له‌هاوێنێكى سه‌ختدا، ئێجگار سوود به‌خشترە، لە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سارد، ئەمە بۆ دروستكردنى به‌رگری له‌ش گرنگە.
به پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ماڵپه‌ری (F.B.R) ى رووسی، خواردنه‌وه‌یه‌كى چایه‌كى گه‌رم، له وه‌رزی هاویندا، زۆر به‌سوودتره، له‌به‌رامبه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كى ساردى، چونكه خواردنەوەی چای گه‌رم، ده‌ماره‌كانى خوێن فراوان ده‌كات، پله‌ى گه‌رمى له‌ش هاوسەنگ ده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له وه‌رزى هاویندا، خواردنەوەی چایەکی گه‌رم، له شوێنێكى كراوه‌دا، له بەرامبەر له‌یموونێكى سارد، گرنگتره.
توێژینه‌وه‌كه روونیشیکردووەتەوە، له وه‌رزى گه‌رمادا، ئه‌گه‌ر تێبینى له‌شى مرۆڤ بكرێت، ئارەزووی خواردنه‌وه‌ى ساردی ده‌كات، هه‌ستیش به‌وه ناكات كه تێنوێتى بشكێت، له‌كاتێكى كورتدا خواردنەوەی ساردی دووباره ده‌کاتەوە.
توێژینه‌وه‌كه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، له‌شى مرۆڤ به‌رگرى ساردكردنه‌وه‌ى تێدا هه‌یه، ئه‌وكاته ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، كه له‌ش گه‌رم ده‌بێت و ئاره‌ق ده‌كات، بۆیە بەرگری مرۆڤ ده‌توانێت خۆی سارد بكاته‌وه، خواردنه‌وه‌ى چایه‌كى گه‌رم، له كاتى گه‌رمادا، ئاره‌ق رشتن كه‌مده‌كاته‌وه، هاوسه‌نگى گه‌رمى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى له‌ش هاوسه‌نگ ده‌كات.
سەرچاوە: الجزيرة
ک.ب