نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى سووریی ئاوی پاکیان پێناگات
K24 – هەولێر:
رێكخراوى یونیسێف، سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكرد، كه‌مبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ ئاواره‌كانى باكووری رۆژهه‌ڵاتى سووریا، ئاسته‌كه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له وێستگه‌ى ئاوى (عه‌لووك).
یونیسێف، روونیشیكرده‌وه، وێستگه‌ى ئاوى (عه‌لوك)، بۆ ماوه‌ى (24) جار، له‌كار كه‌وتووه، كه ئاوى خواردنه‌وه، بۆ یەک ملیۆن ئاواره‌ى ئه‌م وڵاته دابین ده‌كات.
له ئێستادا ئه‌و وێستگه‌یه له‌كار كه‌وتووه، تا ئێستا تیمى چاككردنه‌وه‌ی بۆ دابین نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌مى كاره‌با، دانیشتوانى كه‌مپه‌كانى ئه‌و ناوچه‌ى بێزاركردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رێكخراوى یونسیف، یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى سووریا، له‌ناوچه سنوورییه‌كان، ژیانیان له مه‌ترسیدایه، ئه‌وان ئاوى خراپ بۆ خواردنه‌وه و خۆشووشتن، به‌كار ده‌هێنن، كه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى گوازراوه.
یونیسێف ئاماژه‌شیپێكرد، گه‌یشتنى ئاوى پاك بۆ ئه‌و كه‌مپانه، وه‌ك خۆپارێزى له په‌تاى كۆرۆنا، بۆ ئەم قۆناغە گرنگه، كاتێك وێستگه‌ى ئاوى (عه‌لووك) له ساڵى (2019)، به‌هۆی هێرشێكى مووشه‌كییه‌وه، له‌كار كه‌وت، تا ئێستا به دروستى چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێى راپۆرته‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختكراوه‌ته‌وه، رۆژانه ملیۆنه‌ها لیتر ئاو، له‌لایه‌ن رێكخراوى یونیسێف، بۆ ئه‌و كه‌مپانه دابین ده‌كرێت، به‌ڵام به‌م به‌شه كه‌مه‌ى ئاو، پێداویستییه‌كان دابین نابێت، وێڕاى ئه‌وه‌ی كه‌مى كاره‌با، كاریگه‌ری دروستكردووه بۆ سه‌ر ره‌وتى ژیانى، یه‌ك ملیۆن مرۆڤ.
یونیسێف، داواشیكرد، وێستگه‌ى عه‌لووك پێویسته چاكبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها وزه‌ى كاره‌با بۆ کەمپەکان بگه‌ڕێته‌وه، رێگه خۆش بكرێت بۆ تیمه هونه‌رییه‌كان، تاوه‌كو به ئاسانى ئه‌م كارانه ئه‌نجامبده‌ن.
دواى به‌رپابوونى شۆڕشى سووریا و پاشان روودانی چەندین شەڕی ناوخۆ، به ملیۆنه‌ها خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و سه‌رێ كانى و حه‌سه‌كه و رەققه و دێرزوور، ئاواره‌بوون،
سەرچاوە:الحرة
ک.ب