رۆژنامه‌ى بیڵدى ئه‌ڵمانی: ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە گەیشتە (81) کەس
K24 – هۆڵەندا، ئەڵمانیا و بەلجیکا ئەوروپا:
به‌هۆی باران بارینەوە، لافاو له ژماره‌یه‌ك وڵاتانى ئه‌وروپا، دروستبوو، بووه هۆی مردنى (81) كه‌س و ونبوونى سه‌دان كه‌س، كه به خراپترین لافاو داده‌نرێت، له مێژووى ئه‌وروپادا.
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، ترسمان له‌وه هه‌یه، له چه‌ند رۆژى داهاتوو، وێنه‌ى ته‌واوى كاره‌ساته‌كه به‌چاوى خۆمان ببینین.
ژماره‌ى مردووان له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته (81) كه‌س، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كى زۆریش بێ سه‌رو شوێنن، باكووری ستفالیا و راینلاند و بالاتینات، زیاترین شوێنن، كه زیانى زۆریان پێگه‌یشتووه.
رۆژنامه‌ى بیڵدى ئه‌ڵمانی، له لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى خۆی، ئه‌و رووداوه‌ى به لافاوى مردن، وه‌سفكردووه، رایگه‌یاندووه، دواى بارینى بارانێكى زۆر له‌ناوچه جیاوازه‌كان، كه بووه هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه راوكێ، وێڕاى دروستكردنى زیانێكى ماددى زۆریش.
له‌ناوچه‌ى ئه‌رفایلر، له راینلاند، تا ئێستا (1300) كه‌س بێسه‌رو شوێنن، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و ناوچه‌یه، بۆ رۆژنامه‌ى لید، رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ژماره زۆرەی بێسه‌ر و شوێن بوونی خەڵک، زەنگی مەترسیدارە، وێڕای ئەوەش زیانی زۆری به تۆڕه‌كانى ته‌له‌فۆن گه‌یاندووه.
رۆجه‌ر لۆفه‌نتز، وه‌زیری ناوخۆى ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێى خراپتریش ده‌كه‌ین و ژماره‌ى قوربانیانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
گوتیشی، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، باران بارین له ئه‌وروپا، به‌رده‌وام بێت، ئاستى رووبار‌ى راین و روافده، به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك به‌رز بێته‌وه.
(1000) سه‌ربازى ئه‌ڵمانیش بۆ هاوكاری و رزگاركردنى خه‌ڵك ئاماده كراون.
له شه‌قامه‌كانى ئه‌ڵمانیاش، دیمه‌نى ئۆتۆمبێل و خانوو، كه ژێر ئاو کەوتوون، له‌سه‌رووى لافاوه‌كانیش، داره تێكشاوه‌كان، ده‌بینرێن.
ژماره‌ى مردووان له به‌لژیكا، گه‌یشته (12) کەس و (5) ونبوو، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى لۆكسمبورگ و هۆڵه‌ندا، بە هۆی لافاوەوە زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت شاری ماسترێختى هۆڵه‌ندى، كه بووه‌ته هۆكارى ئاواره بوونى هه‌زاران كه‌س.
550 خێزانی شاری رۆیرمۆند لە هەرێمی لیمبورخ - هۆڵەندا، کاتژمێر 6:00ی بەیانی هەینی بە بلند گۆ و سیرێنی پۆلیس لەخەو هەڵسێندران بۆ بەزووترین کات چۆڵکردنی ماڵەکانیان.
زۆری بارانبارینی چەند رۆژی ڕابردوو لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا، رێژەی بەرزبوونەوەی ئاو بەشێوەیەکی چاوەڕوەنکراو بەرزبۆتەوە و کارەساتێکی سروشتی درووستکردووە.
ئەمەش بووەتە هۆکاری چۆڵکردنی زۆربەی ئەو ناوچەکانی دەکەونە سەر ڕووباری ماس کەلە بەلجیکاوە دێت و بە هۆڵەندادا تێدەپەڕێت بۆ ئەڵمانیا.
شەوی ڕابردوو لەشاری ماستریخت پایتەختی هەرێمی لیمبورخ -هۆڵەندا، گەڕەکی راندڤەیک و هێوخم، چوڵکران و 350 کەس برانە شوێنی تایبەتی سەنتەری وەرزشی، تا ئەم بایانییە راگەیەندرا کە لەکاتژمێر 9:00ی بەیانیەوە دەتوانن بگەڕێنەوە ناو ماڵەکانیان، چاوەڕواندەکرا رێژەی ئاوی ماس کاتژمێر 3ی شەو بەرزبێتەوە لە 1،5 تا 5 مەتر و بچێتە ناو ماڵەکان و وەک شوێنەکانی تر زیانی مرۆیی هەبێت.
لە رۆژاوای ئەڵمانیا بەهۆی زۆری باران و لافاوو بەرزبوونەوەی ئاو لە چەند رۆژی رابردوودا، زیانەکان هێشتا بەتەواوی ڕانەگەیەندراون، زیاتر لە 150 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەس بێسەروشوێنن و سەدان هەزار کەس بێ کارەبا ماونەتەوە، جگە لە زیانەکانی شار و گوندەکان کە بە سەدان ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێن.
شاری لیێژ- بەلجیکا دوێنێ زیانێکی زۆری گەیاندە شارۆچکەو گوندەکانی نزیک شار و بەتەواوی ماڵەکانی قەراخ رووباری ماس چۆڵکران. لەگەڵ ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چاوەڕوان دەکرێت، باروودۆخەکە بەرەو هوەربوونەوە بچێت و رێژەی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووبار کەمتر بووبێتەوە