نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: تا ساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق ده‌گاته 50 ملیۆن كه‌س
K24 – هەولێر:
سندوقى دانیشتوان، سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێشبینى ده‌كات، عێراق له ساڵانى داهاتوودا، گه‌شه‌ى زیادبوون به‌خۆوه ببینێت، تا ساڵى (2030)، ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق، ده‌گاته (50) ملیۆن كه‌س.
حه‌میر عه‌بدولغه‌نى، نوێنه‌ری عێراق، له سندوقى دانیشتوان، سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتوانى عێراق، كاریگه‌رى هه‌یه بۆ سه‌ر رێژه‌ى گه‌شه‌ى کۆمەڵایەتی.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر گه‌نجانى عێراق، نه‌خرێنه سه‌ر ئیش، كاریگه‌ریان ده‌بێت بۆ سەر ره‌وشى دیمۆگرافیا و گه‌شه‌ى دانیشتوان و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی.
روونیشیكرده‌وه، سندوقى دانیشتوان، سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گرنگى زۆر به گه‌شه‌ى دانیشتوانی عێراق ده‌دات، له ئێستادا ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق (40) ملیۆن كه‌سن، به‌پێى پێشبینییه‌كانى رێكخراوى ناوبراو، بۆ ساڵى (2030)، ژماره‌ى دانیشتوانی عێراق ده‌گاته (50) ملیۆن كه‌س.
له‌كاتى سه‌رژمێری ساڵى (1997)، ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق (22) ملیۆن كه‌س بوون، تا ئێستا حكومه‌تى عێراقى نه‌یتوانیووه سه‌رژمێرییه‌كى ورد ئەنجام بدات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته عێراق بڕیار بدات، سه‌رژمێری بۆ دانیشتوانی بكات، كه گرنگى ده‌بێت بۆ پلان و دۆخى ئابووری ئه‌م وڵاته.
سەرچاوە: العربي
ک.ب