كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق رێگریكردن له تیمی كوردستان24 له كه‌ركووك ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق رێگریكردن له تیمی كوردستان24 بۆ رووماڵكردنی رووداوێكی كوشتن له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئیدانه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له ئازادی رۆژنامه‌وانی عێراقی رایگه‌یاند، هێزێكی سوپا و پۆلیسی عێراقی رێگریان له تیمێكی كه‌ناڵی كوردستان24 كردووه و رێگه‌یان نه‌داوه رووداوی تاوانێكی كوشتن له شاره‌دێیه‌كی سنووری ناحیه‌ی پردێ له باكووری كه‌ركووك رووماڵ بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو له‌سه‌ر زاری هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان24 گواستییه‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌كه‌یانه‌وه كردووه و پێی گوتووه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌نوه‌ر، كامێرامانه هاوكاره‌كه‌ی بۆ رووماڵكردنی رووداوێكی تاوانی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له شاره‌دێی "قه‌ره‌به‌گ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی پردێ له باكووری كه‌ركووك چوونه‌ته ئه‌و شاره‌دێیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان لێكردووه و نه‌یانهێشتووه ڤیدیۆی شوێنه‌كه تۆمار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هێزه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی كوردستان24ـدا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هێزه تیمی كوردستان24ی ناچار كردووه سواری یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی سوپا بن و دواتر له شوێنی رووداوه‌كه دووریانخستوونه‌ته‌وه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌دێیه‌كه و دا‌واشیان لێكردووه، دووباره نه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنه و هیچ زانیارییه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه نه‌گوازنه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له ئازادی رۆژنامه‌وانی له عێراق به‌رده‌وامی رێگریكردن له رۆژنامه‌نووسان له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یان ئیدانه ده‌كات، ئه‌و كاره به پێشێلكارییه‌كی زه‌ق بۆ ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی ده‌زانێت كه له ده‌ستووردا ره‌وایه‌تی پێ دراوه، هه‌وره‌ها كۆمه‌ڵه‌كه‌مان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له دژی رۆژنامه‌نووسان ده‌یكه‌ن، له هیچ كایه‌یه‌كی یاساییدا شوێنی نابێته‌وه".
له كۆتاییشدا كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو دووپاتی كرده‌وه، "كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌رپرسیارێتی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك دژ به ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن و میدیاكاران به‌دی ده‌كرێن، ده‌خاته ئه‌ستۆی وه‌زیری ناوخۆ و داواش ده‌كه‌ین، رێكاری ده‌ستبه‌جێ بگیرێنه‌به‌ر، بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و رێگریه‌ی له رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان".
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا، وێڕای چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی خاكی كوردستان، هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان، به‌تایبه‌تیش تیمی كوردستان24 و رێگه‌یان پێ ناده‌ن رووماڵی رووداوه‌كانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین جار رێگری له تیمی كوردستان24 كراوه، له‌وانه‌ش، 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شاری كه‌ركووكه‌وه، هێرشكرایه سه‌ر تیمی كوردستان 24.
دواتریش له رێكەوتی 21ی ئەیلوولی 2020 لە كاتی رووماڵكردنی ئاژاوە و پشێوییەكانی سنووری گوندەكانی شارۆچكەی سەرگەڕان (خەرابە) و پێشتریش (پەڵكانە)، بە هۆی گێچەڵی بەردەوامی عەرەبە هاوردەكان، لە لایەن ئەو هێزەی ناوچەكەی لە ژێردەستدایە، هەڕەشەی گرتن و كامیرا لێسەندن لە پەیامنێر و وێنەگرانی ژمارەیەك كەناڵی تەلەڤزیۆنی كرا، به‌دیاریكراویش تیمی رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵی كوردستان24.
H.B