رۆژنامه‌ی گاردیان باسی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌كات
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئێستا زۆرینه‌ی جیهان چاویان له‌سه‌ر فیناڵی چامپیۆنز لیگه و بیریان چووه كه ئێستا پاڵه‌وانییه‌تییه‌ك به ناوی جامی كۆنیفیای 2016 تایبه‌ت به‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیان رانه‌گه‌یاندووه له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له راپۆرته‌كه‌ی گاردیاندا ناوی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كاندا هاتووه و باسی له‌وه كردووه كه كوردستان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین یاریی خۆی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی سیزیكیلای لاند ئه‌نجام ده‌دات، كه هه‌رێمێكن له نزیك سنووری وڵاتی روومانیا و دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رجه‌میان هه‌نگارین.
جامی كۆنیفیای 2016 ئه‌مڕۆ به‌شداریی 12 هه‌رێم له هه‌رێمی ئه‌بخازیا به ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای یه‌كگرتوو و هه‌ڵبژارده‌ی سیزیكیلاند یاریی ده‌كات.