رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ته‌لئه‌ڤیڤ ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، به‌مدواییانه دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ره‌كانی ناچاربوونی ته‌لئه‌ڤیڤ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
رۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوت"ی ئیسرائیلی له راپۆرتێكدا ورده‌كاری له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مشتومڕییه‌كانی ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه ته‌نیا قسه‌كردن نییه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری جددی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی هێرشكردن ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئیسرائیله‌وه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌فیف كۆخافی، سوپاسالاری ئه‌و وڵاته ئاماده كراوه.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی: ئاماده‌كارییه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئێستا هه‌ریه‌ك له گانتس و لیبرمان سه‌رقاڵی مشتومڕی ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، ئامانجیش له‌و زیادكردنه‌ی بودجه، ئاماده‌كارییه بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی سه‌ربازی وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كۆماری ئیسلامی بكه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، هه‌ریه‌ك له نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری و ئه‌فیگدۆر لیبرمان، وه‌زیری دارایی رایانگه‌یاندووه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی ئیسرائیل نه‌یتوانیوه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ سوود له هه‌ژموونی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ربگرێت و نه‌یتوانیوه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی بایدنیش داوای یارمه‌تی له ئه‌مه‌ریكا بكات، كه ده‌كرا گۆڕانكاری زۆر له‌و رێگه‌یه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل روو بده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئێران به‌خێرایی به‌ره‌وپێشچوونی له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا كردووه و خه‌ریكه له به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان رایگه‌یاندووه، ئێستا ئێران خاوه‌نی 4 تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوه به رێژه‌ی 4-5% و نزیكه‌ی 130 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو به رێژه‌ی 20%ی هه‌یه، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كڵاوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی، پێویست به بوونی 250 كیلۆگرام له یۆرانیۆمی پیتێنراو به ریژه‌ی 20% هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌یان كیلۆ له یۆرانیۆمی كانزایی پیتێنراو به رێژه‌ی 60%.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌و هه‌موو رێژانه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2018 زیادیان كردووه.
H.B