هێزی سەربازی بە شەقامەکانی بەغدا بڵاوکرایەوە

دوای ئاشکراکردنی هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی رێوشوێنی توندی ئەمنی دەگیرێتەبەر
بەغدا
بەغدا

K24 - هەولێر

دوای ئاشکراکردنی هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی، هێزی سەربازی بە شەقامەکانی بەغدا بڵاوبووەتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند "دوای ئاشکراکردنی هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی، هێزی سەربازی بە تانک و زریپۆشەوە، لە چەند شەقامێکی بەغدا، بە تایبەت ئەبونەواس، بەردەم هۆتێل بابل، کە دەکەوێتە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوچەی جادریە بڵاوبووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، عەدنان دەنبوس، سەرۆک هۆزی کەنانە لە عێراق، بێبەریبوونی هۆزەکەی لە بکوژی هیشام هاشمی راگەیاند.

دوێنێ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە هەر سێ زمانی، عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی راگەیاند. دوای چەند ساتێک دانپێدانی بکوژەکەش بڵاوکرایەوە.