مێسی لە میامی پشێوی دروستکردووە

لیۆنێل مێسی لەکاتی چوونی بۆ میامی
لیۆنێل مێسی لەکاتی چوونی بۆ میامی

لیۆنێل مێسی لە میامی پشێوی دروستکردووە و بەهۆی چوونی بۆ هەر شوێنێک قەرەبخاڵخی و جەنجاڵی دروست دەبێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینا و بارسێلۆنا کە ئێستا دوای بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا لە میامی پشوو وەردەگرێت، بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی لەو شارە.

مێسی لەکاتی چوونی بۆ یەکێک لە کافێیەکان بووە هۆی ئەوەی پشێوی و جەنجاڵییەکی زۆر دروست بێت، کاتێک خەڵک زانییان لیۆ چووەتە ئەو کافێیە بە لێشاو روویان تێکرد تاکو بتوانن وێنەیەک لەگەڵ مێسی بگرن، خەڵکەکە بەیەکەوە هاواریان دەکرد 'کۆپا ئەمریکا' وەکو هێمایەک بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە لەلایەن مێسییەوە.