هاری كهین بایكۆتی مهشقهكانی تۆتێنهامی كرد
هاری کەین بەشداری مەشقەکانی تۆتێنهام ناکات و دەیەوێت بە هەر جۆرێک بێت پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە بکات.
سەرەرای لێدوانەکانی نۆنۆ سانتۆی راهێنەر لەبارەی مانەوەی هاری کەین، بەڵام ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەکی ئینگلیزی لە نێوانیان رۆژنامەی تەلەگراف ئاماژەیان بەوە کردووە هاری کەین نایەوێت بەشداری یەکەی مەشقییەکانی تۆتێنهام بکات و دەیەوێت فشار لەسەر ئیدارەی یانەکەی دروست بکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە رێگەی بدەن بچێتە ریزەکانی مانچێستەر سیتی.
مانچێستەر سیتی ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی هاری کەین دەدات و ئەم یاریزانەی لە سەرووی لیستەکەی داناوە، ئەگەر لە گواستنەوەی ئەم یاریزانەش شکست بێنێت ئانتوان گریزمان دەبێتە ئامانجی دووەمی پاڵەوانەکەی پرێمەرلیگ.
هاری كهینی تهمهن 27 ساڵ، له یانهی تۆتێنهام پێگهیشتووه، بهڵام دواتر بهشێوهی خواستن یاری بۆ یانهكانی نۆرویچ سیتی و لێستهر سیتی كردووه، پاشان له 2013 به یهكجاری گهڕایهوه و تۆتێنهام و ماوهی 8 وهرز بهبێ دابڕان یاری بۆ تۆتێنهام دهكات، له كۆی 336 یاری، 221 گۆڵ و 47 ئاسیستی كردووه.