له‌سه‌ر پۆستێك له دژی ئیسرائیل، BBC كچه رۆژنامه‌وانێكی فه‌له‌ستینی ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی به‌ریتانی، كچه رۆژنامه‌وانێكی كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌ناوی تالا حه‌لاوه ده‌ركرد.
تالا حه‌لاوه، له پۆستێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "ئیسرائیل له هیتله‌ر نازی تره، هیلته‌ر له‌سه‌ر هه‌ق بوو".
هه‌رچه‌نده پۆسته‌كه‌ی تالا له تویته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 7 ساڵ پێش ئێستا و له ساڵی 2014 بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كات هێشتا له بی بی سی كاری نه‌ده‌كرد، به‌ڵام گوته‌بێژێك به‌ناوی دامه‌زراوه به‌ریتانیییه‌كه ده‌ڵێت: "بی بی سی ئه‌و پرسه به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌سه‌ر ده‌كات".
تالا له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "بی بی سی لایه‌نی پیشه‌یی و پرۆفێشناڵی منی فه‌رامۆش كردووه و داوای له هاوكارانم كردووه هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كارێكی نه‌گونجاوه".
تالا، كه خانمه رۆژنامه‌وانێكی فه‌له‌ستینییه له بنه‌ڕه‌تدا، له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ كات ئه‌و پۆسته‌ی تویته‌ر گوزارشت له بیروڕای ئه‌وی نه‌كردووه و داوای لێبوردنیش له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه به‌هۆی پۆسته‌كه‌ی برینداربوونه و ده‌ڵێ: "وه‌كو گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی ئه‌و كات له ژێر گوشار و به كاتێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بووم، بۆیه ئه‌و پۆسته‌م كردووه".
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیەلیوم تالا ده‌یه‌وێت له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر بی بی سی تۆمار بكات، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه.