به‌رگریكارێكی ئیتاڵیا: ته‌نیا مێسی شایسته‌ی تۆپی زێڕینه
فابیۆ كاناڤارۆ به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا لیۆنێل مێسی شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینه.
فابیۆ كاناڤارۆ به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كانی یوڤێنتۆس و ئینته‌ر میلان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2021 یاریزانی ژماره یه‌كه، چونكه یه‌كێك له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر خاكی به‌رازیل به‌ده‌ستهێنا ئه‌ویش كۆپا ئه‌مریكایه.
كاناڤارۆ كه پێشتر جامی جیهانی و خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: دۆنارۆما و جۆرجینیۆ، دوو باشترینی ئیتاڵیان، پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئه‌م دووانه ئارامبگرن و ده‌رفه‌تی باشترینیان له‌به‌رده‌مه، به‌تایبه‌تی دۆنارۆما ده‌توانێـت 10 بۆ 15 ساڵی دیكه‌ش یاری بكات.