یه‌كگرتوو جیا له سه‌ركردایه‌تی "ده‌سته‌ی به‌دواداچوون"یش پێكده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می خۆیدا، بڕیاریداوه جیا له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه له 35 كه‌س پێكدێن، ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی 9 كه‌سی بۆ به‌دواداچوونی پرسه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه پێكبهێنێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه ئه‌و چاوه‌ڕوان ناكات وه‌ك ئه‌منیداری گشتی حزبه‌كه هه‌ڵبژێرێت و گوتی: "ئامانجه‌كانی من هاتوونه‌ته دی كه مه‌به‌ستم جیاكردنه‌وه‌ی ده‌عوه و ئایینه له كاری سیاسی".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له دوای كۆنگره‌ی حه‌وته‌م كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه تاووتوێده‌كرێن و پرسه ناوخۆییه‌كانیش، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌دواداچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بێته "جڤاتی جێبه‌جێكردن" و نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تیش به "بانگخوازی" پێكده‌هێنرێت.