دوو برا فڕۆكه‌یه‌كی "بۆینگ 707" ده‌كه‌نه چێشتخانه
K24 - هه‌ولێر:
دوو برای دووانه‌ی فه‌له‌ستینی، به‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌یان خه‌ونی 20 ساڵه‌یان به‌دیهێنا، كه چێشتخانه‌یه‌كه له ناو فڕۆكه‌ی "بۆینگ 707"، له شاری نابلس، كه 60 كیلۆمه‌تر له باكووری قودسه‌وه دووره.
عه‌تا و خه‌میس سیرفی (60 ساڵ) دوو برای دوانه‌ن، فڕۆكه‌ی "بۆینگ 707"یان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری كردووه، چێشتخانه‌یه‌كان تێدا درووستكرد و ئه‌م مانگه به‌ڕووی میوانان كردیانه‌وه. پڕۆژه‌كه‌شیان ناو ناوه "چێشتخانه و كۆفیشۆپی فڕۆكه‌ی فه‌له‌ستینی ئوردنی سیرفی – نابلس".
خه‌میس سیرفی، بۆ ئاژانسی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی گوتی: "سه‌ره‌تا فڕۆكه‌كه وه‌ك قاوه‌خانه و هۆڵی بووك گواستنه‌وه و بۆنه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، دواتریش وه‌ك چێشتخانه".
خاوه‌نی پڕۆژه‌كه، فڕۆكه‌كه‌یان كه‌مێك به لاری جێگیركردووه، تا میوانه‌كانیان وا هه‌ست بكه‌ن به ئاراسته‌ی فڕینن، ئه‌و دوو برا دووانه‌یه پێشبینی ده‌كه‌ن پڕۆژه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت، خه‌میس سیرفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "زۆربه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان له ژیانیاندا سواری فڕۆكه نه‌بوون، بۆیه سه‌ردانیكه‌رانی پڕۆژه‌كه‌مان زۆر ده‌بێت".
فڕۆكه‌كه جێگه‌ی 130 كه‌س ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی چێشتخانه‌كه، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی فه‌له‌ستینی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی سێڵفی ده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی میوانان ده‌كه‌ن، جلی كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانی له‌به‌رده‌كه‌ن.
ئه‌و دوو برا دووانه‌یه هه‌ردوو ئاڵای فه‌له‌ستینی و ئوردنیشیان له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه نه‌خشاندووه و پلانیان وایه له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربان به‌شێكی دیكه بۆ منداڵان بكه‌نه‌وه.
د.ی