فیفا به نیازه 5 گۆڕانكاری له یاسای تۆپی پێ دا بكات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به نیازه پێنج گۆڕانكاری له یاسای تۆپی پێ بكات، دیارترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی یارییه‌كانه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئێستا جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا له‌گه‌ڵ بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی فیدراسیۆنه‌كه‌ی مشتومڕی پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ ده‌كه‌ن و له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا تاوتوێی ئه‌م پێنج خاڵه‌ی خواره‌وه‌یان كردووه:
1ـ نیوه‌ی یارییه‌كان له جیاتی 45 خوله‌ك بكرێته 30 خوله‌ك
2ـ له كاتی راوه‌ستانی تۆپ، كات بوه‌ستێنرێت
3ـ گۆڕانكاری یاریزانان سنووردار نه‌بێـت
4ـ هه‌ر یاریزانێك كارتی زه‌رد وه‌ربگرێت 5 خوله‌ك بچێته ده‌ره‌وه
5ـ هه‌ڵدانی لا له جیاتی ده‌ست، به‌پێ جێبه‌جێ بكرێت
به گوێره‌ی میدیاكان، فیفا به نیازه له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆنفرانسێكی گه‌وره به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فیدراسیۆنه‌كانی جیهان ساز بكات، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانیش كۆك نه‌بن، به‌ڵام ره‌نگه چه‌ند خاڵێك رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و گۆڕانكاری نوێ له یاسای تۆپی پێ رووبدات.
فیفا و یوفا له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندان گۆڕانكاری نوێی كردووه، گۆڵی زێرین كه له دوو نیوه‌ی زیاد كرا‌و ده‌كرا لابردرا، ناوبژیوانی پێنجه‌م زیاد كرا و سیسته‌می ڤار به‌كارهات، له دوایین گۆڕانكاریش، جیاوازی له نێوان گۆڵی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و ناوه‌وه‌ی یاریگه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و چیتر كاری پێ ناكرێت.