وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی نوێی ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی نوێی بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ده‌ركرد.
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، كه واژووی ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 4 بڕیاری بۆ رێكخستنی میكانیزمی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 ده‌ركرد، كه تایبه‌تن به سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاران بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، دیاریكردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ر، یاریده‌ده‌ر و مامۆستای چاو‌دێر له‌ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه و سنووری میدیاكاران بۆ رۆماڵكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان.
ده‌قی فه‌رمانی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: