رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. كانیاو له ژووری ماڵێكدا ژیاوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له ماڵێكی شاری مه‌هاباد، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاوێكی زۆر به‌ده‌ركه‌وتووه، خاوه‌ن ماڵه‌كه به‌دواداچوونی بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه كردووه، وایزانیوه بۆڕییه‌كی ماڵه‌كه‌ی شكاوه، به‌ڵام دواجار بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه كانیاوێك له ماڵه‌كه‌یدا ژیاوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌عروفی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕی مه‌هاباد رایگه‌یاند، له ماڵی "قه‌ره‌نی خزری" له گه‌ڕه‌كی "كانی سۆفی ره‌شید"ی شاری مه‌هاباد ئاوێكی زۆر به‌دی كراوه، تیمه‌كانی ئێمه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و ئاوه كردووه، گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كه له‌و خانووه و خانووه‌كه‌ی دیوی پشته‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌ش بۆڕی ئاو شكابێت، ته‌واوی بۆڕییه‌كانیان پشكنیووه، هیچ شكاوییه‌ك له تۆڕی ئاوی شاردا نه‌بووه".
قه‌ره‌نی خزری، خاوه‌نی ماڵه‌كه ئاشكرای كرد، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، ژوورێكی خانووه‌كه‌م ته‌ڕببوو، ئه‌و ژووره‌مان هه‌ڵكۆڵی تا گه‌یشتینه ژووری چێشتخانه و ئه‌وێشمان هه‌ڵدایه‌وه، گومانمان هه‌بوو كه بۆڕی ئاو شكابێت، به‌ڵام هیچ بۆڕییه‌ك نه‌شكابوو، له ماڵه‌كه‌ی دراوسێشمان ئاو له‌ژێر زه‌وییه‌وه ده‌هات، ئاوی بۆرییه‌كانمان گرته‌وه، له‌وێشه‌وه ئاو به‌دیاركه‌وت.
گوتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاومان ئاگاداركرده‌وه و ئه‌وان هاتن و پشكینیان كرد، به‌دوای ئاوه‌كه‌دا رۆیشتین، له‌دواوه‌ی خانووه‌كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه به‌دیاركه‌وت، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو هاتن و زۆریان هه‌وڵدا، هیچان پێنه‌كرا، ئێستا ئاوه‌كه له ماڵه‌كه‌مدا كۆبووه‌ته‌وه و ده‌بێت به‌ده‌ست ئاوه‌كه فڕێبده‌ین.
مام قه‌ره‌نی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌ی 12 ساڵه له‌و خانووه‌ن، پێشتر كانیاوێك له پشت ماڵه‌كه‌مان هه‌بوو، خاوه‌ن ماڵه‌كه ئاوی كانیاوه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنا، دواتر نازانم ئه‌و كانیاوه چی لێهاتن، پڕكرایه‌وه، یان وشكی كرد، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی منیش هه‌ر ئه‌و كانیاوه‌یه سه‌رهه‌ڵداوه‌ته‌وه، یان شتێكی دیكه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕی مه‌هاباد، روونیكرده‌وه، پسپۆڕانی ئێمه له‌و بڕاویه‌دان كه ئه‌مه‌ی له ماڵه‌كه‌ی "قه‌ره‌نی خزری" سه‌ریهه‌ڵداوه، كانیاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی شاخه، ئه‌و خانووانه‌ش له‌بناری ئه‌و شاخه درووستكراون، بۆیه پێومان وایه كانیاوه و سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ شاره‌وانی مه‌هاباد هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێوستی به دانانی بۆڕی ئاو هه‌بێت، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.