دەستڕێژی گوللـە لەماڵی سلێمان هەڵشۆیی کرا
K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردستان 24ی راگه‌یاند، 16 فیشەك ئاراستەی ئەو ماڵە کران، کە کەسوکاری سلێمان هەڵشۆیی تێدا دەژین.
ئاشكراشیكرد، ئه‌مشه‌و کەسێك لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزی و بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لەماڵێك کرد، کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆیی تێدا ده‌ژین و دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتیشی: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 فیشەك له‌سه‌ر دیواره‌كانی خانووەکە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووه‌تەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پۆلیس هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ئاشكرا بكات.
جێگای ئاماژه‌یه، دوای دەستگیرکردنی سلێمان هەڵشۆیی، ئەوە دووەم جارە دەستڕێژی گوللـە لەماڵه‌كه‌یان دەکرێت.
H.B