ئەمەریکا: تاران کات بەفیڕۆ دەدات

"واشنتن ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان"
ئەمەریکا و ئێران
ئەمەریکا و ئێران

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئامادەیی واشنتنی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا راگەیاند و تارانیش بە بەفێڕۆدانی کات تۆمەتبار دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا وەڵامی لێدوانێکی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا دەداتەوە و رایگەیاند "تاران دەیەوێت کات بەفیڕۆ بدات، لەکاتێدا واشنتن ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننای پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران".

پێشتر عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو کە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا پەیوەستە بە دەستبەکاربوونی ئیدارەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی.