لە بەغدا هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەیەکی تووشبووانی کۆرۆنا
K24 - هەولێر
بەهۆی نەمانی ئۆکسجین، کەسوکاری تووشبووانی کۆرۆنا بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی کندی لە شاری بەغدا، زیانی زۆریان بە باڵەخانە و کەلوپەلی نەخۆشخانەکە گەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس "بەهۆی نەمانی ئۆکسجین چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کندی، لە شاری بەغدا گیانیان لەدەستداوە. کەسوکاری نەخۆشخانەکانیش وەک ناڕەزایەتییەک بە چەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و کارمەندەکانی"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی 10 لە هێرشکارانی سەر نەخۆشخانەی کندی لە بەغدا راگەیاند.