هێشوویه‌كی ترێ به نزیكه‌ی 13 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
K24 - هه‌ولێر:
هێشوویه‌كی ترێ له جۆری "رۆبی رۆمان" له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی چنینه‌وه له ژاپۆن به 1.4 ملیۆن یه‌ننی ژاپۆنی (12 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) فرۆشرا.
ئاژانسی هه‌واڵی "كیۆدۆ"ی ژاپۆنی بڵاویكرده‌وه، "هه‌سیه مینگتا"، خاوه‌نی زنجیره ماركێتێك له تایوان، له زیادكردنێكی ئاشكرادا هێشوویه‌كی ترێی له كردنه‌وه‌ی وه‌رزی چنینه‌وه له ویلایه‌تی "ئیشكاوا"ی ژاپۆن به 1.4 ملیۆن یه‌ننی ژاپۆنی كڕی.
مینگتا له لێدوانێكی بۆ ئه‌و ئاژانسه‌كه ئاشكرای كرد، ویستوویه‌تی ترێی جۆری "رۆبی رۆمان" به گه‌لی تایوانی بناسێنێت، بۆ ئه‌و نرخه‌شی به هێشوویه‌كی ترێ داوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و نرخه به ره‌چاوكردنی ماندووبوونی جووتیاره‌كان كه‌مه.
له كردنه‌وه‌ی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی ترێ دا به‌راورد له ساڵی رابردوو، هێشوویه‌كی ترێ 100 هه‌زار یه‌ننی ژاپۆنی (910 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) گرانتر بووه، ئه‌مساڵیش 253 وشییه ترێ له زیادكردنی ئاشكرادا فرۆشراون.
چیرۆكی ئه‌م جۆره ترێیه له ساڵی 1995ـه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك جووتیاره‌كان پێشنیازیان بۆ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی له "ئیشكاوا"ی ژاپۆن كرد، بۆ ئه‌وه‌ی جۆره ترێیه‌كی گه‌وره‌ی سوور به‌رهه‌م بهێنن، توێژه‌رانیش له ماوه‌ی 14 ساڵدا كاریان له‌سه‌ر ترێیه‌كی قه‌باره گه‌وره و تامخۆش كرد به ره‌نگێكی جوانه‌وه، كه به ئاسانی بچێنرێت و پێبگات، ئه‌و جۆره ترێیه بووه‌ته گه‌نجینه بۆ ئه‌و ویلایه‌ته.
له ساڵی 2008 بۆ یه‌كه‌مجار ترێی "رۆبی رۆمان" خرایه بازاڕه‌وه، به‌و پێیه‌ی گرانترین جۆری ترێیه، هێشوویه‌كی كه 700 گرام بووه، به 910 دۆلار فرۆشراوه و بۆ هه‌ر دنكه ترێیه‌كیش 26 دۆلار بووه.
د.ی