تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە

"کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر تۆڕی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت"
وێنەی پڕۆژەکە
وێنەی پڕۆژەکە

K24 – هەولێر

عێراق بڕێک کارەبا لە تورکیا دەکڕێت و تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کار کردن لەسەر پڕۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق، بەردەوامە کە بە هۆیەوە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێنەوە".

روونکراوەتەوە "عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت. بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر تۆڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت".

وێنەی پڕۆژەکە
وێنەی پڕۆژەکە
وێنەی پڕۆژەکە
وێنەی پڕۆژەکە