پەیەدە چوار ئەندامی پەدەکەسە دەستگیر دەکات

ئاسایشی پەیەدە هەڵمەتێکی بۆ دەستگیر کردنی ئەندامانی پەدەکەسە دەستپێکردووە

K24 – هەولێر

ئاسایشی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان چوار ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا ( پەدەکەسە)ی دەستگیر کرد.

ماڵپەڕی فەرمی پەدەکەسە بڵاوی کردەوە "شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی پەیەدە لە قامشلۆ چوار ئەندامی ئێمەیان دەستگیر کردووە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئاسایشی پەیەدە ئەندامێکی کۆمیتەی ناوچەی پەدەکەسەی بەناوی محەمەد ساڵح لە ناوچەی چل ئاغا و دوو ئەندامی پەدەکەسە بە ناوەکانی عزەدین مەلا و محەمەد دەحام، لە قامشلۆ و هەروەها بارزان لەیانی، ئەندامی پەدەکەسە لە گرکێ لەگێیان دەستگیرکردووە و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو چوار ئەندامەش دیار نییە.

ماوەی چەند رۆژێکە ئاسایشی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) دەستی بە هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانی پەدەکەسە کردووە.