چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی بۆردومان کران

لە سنووری عێراق - سووریا، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر حەشدی شەعبی
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لەنێوان عێراق – سووریا بۆردومان کران.

میدیای حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ناوچە سنووری نێوان عێراق – سووریا، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر پێگەکانیان.

بەگوێرەی میدیای حەشدی شەعبی بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە هێرشی گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان زیادیکردووە، کە زۆربەی هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ئەنجام دەدرێن. چەند جارێکیش ئەمەریکا بە بۆردومان کردنی پێگەکانی حەشد لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق – سووریا، وەڵامی گرووپەکانی حەشد-یان داوەتەوە.