روونكردنه‌وه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی "تای خوێنبه‌ربوون" ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بۆ جه‌ژنی قوربان ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌نیازی قوربانیكردنن، پێویست ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هاتووه، له‌به‌ر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه، پێویسته چه‌ند رێنماییه‌ك جێبه‌جێبكرێن، ئه‌وانه‌شی گۆشتی قوربانی وه‌رده‌گرن، ده‌بێت لەکاتی وەرگرتنی گۆشته‌كه راستەوخۆ بەکاری نەهێنن و بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر لە ساردکەرەوە بیهێڵنەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو:
چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون(الحمی النزفیة) لە عێراق.
لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق، هەرچەندە تا ئێستا لە کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشییە کە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو /ب.گ. سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری بەپێویستی دەزانێت ئەم رێنماییانەی خوارەوە بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بڵاوبکاتەوە:
یەکەم/ ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت؛ دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت.
دووەم/ ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.
سێیەم/ گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت.
چوارەم/ سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و پیسبوونی ژینگە، هەر وەک دیاردەیەکی ناشارستانییە، بەتایبەتی ئێستا چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێنبەربوون (الحمی النزفیة)لە عێراقدا تۆمار کراوە.
پێنجەم/ لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی راستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.
شەشەم/ لەکاتی دەستکاریکردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکاربهێنە.
حەوتەم/ ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو، پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.
لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی ئێوە هیوادارین سەرباری رێنماییە ئایینیسەکان ئەم رێنمایانەش جێبەجێ بکەن، خێری هەموولایەک قه‌بوڵ بێت، ٳن شاءاللە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو