ڤاران شكست به هاتنی مباپێ بۆ ریال مه‌درید ده‌هێنێت
رافاییل ڤاران به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید داواكارییه‌كی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه و شكست به پلانه‌كانی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ده‌هێنێت.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ده‌ستپێكردووه و چه‌ندان بژارده‌یان تاوتوێ كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید پاره‌ی ته‌واوی نییه بۆ ئه‌وه‌ی مباپێ بكڕێته‌وه و هه‌ردوو یانه ئاڵوگۆڕی چه‌ندان بیرۆكه‌یان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه رافاییل ڤاران تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی مباپێ بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ڤاران رازی بكات به‌و مامه‌ڵه‌یه ڕازی بێت و بچێته پاریس، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه خولی فه‌ره‌نسا.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئامانجی ڤاران یاریكردنه له خولی ئینگلیزی و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كه تائێستا ئه‌و یانه‌یه له هه‌مووان زیاتر له به‌رگریكاره فه‌ره‌نسییه‌كه نزیكه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤاران بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داوای مووچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆی له ریال مه‌درید كردووه، به‌ڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز ره‌تی كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ له‌م هاوینه ریال مه‌درید جێبهێڵێت.