چین: دژی گۆڕینی سیسته‌می حوكمین له سووریا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، وانگ یی، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، رایگه‌یاند، حكومه‌تی په‌كین دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێكه، كه ئامانجی بێت، سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانی له سووریا بگۆڕێت.
وانگ یی، ستایشی هه‌وڵه‌كانی سووریای كرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی سووریا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌كان له رابردوودا شكستیان هێناوه و له داهاتووشدا هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ست ناهێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: چین به‌رده‌وام پشتیوانی له دیمه‌شق ده‌كات و هه‌ڵوێستی له‌و باره‌یه‌وه به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، دووپاتیكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌موو هاوكارییه‌كی سووریا ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا ستایشی یارمه‌تیدانی چینی كرد و رایگه‌یاند، سووریا به پشتیوانی وڵاتانی وه‌ك چین به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سووریا ده‌درێن.
سه‌رچاوه: شینخوا