مەراسیمی حەج دەستی پێ‌کرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تى گشتى كاروبارى حه‌جى سعودیه، رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى پڕۆسەی خۆپارێزى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریی، بۆ وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ، ده‌ستكرا به چوونه ژووره‌وه‌ى حاجیان، بۆ نێو مزگه‌وتى حه‌رام، به رێكخستنێكى تایبه‌ت و جێكردنه‌وه و ریزكردنیان به شێوه‌یه‌ك، كه پابه‌ند بێت به خۆپارێزییه ته‌ندروستییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته حاجییان نزیكى یه‌كتری نه‌بنه‌وه، پڕۆسه‌ى ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن و خۆپاككردنه‌وه، به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروستانه به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها جوڵه‌ى هاتنه ژووره‌وه و چوونه ده‌ره‌وه، به میكانزمێكى ته‌ندروستانه له‌هه‌ر سێ خاڵى (كیدى، شه‌بیكه و ئه‌جیاد)، رێكخراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كامێراى گه‌رمیپێو، له سه‌ر ده‌رگاكانى هاتنه ژووره‌وه دانراوه، بۆ زانینى پله‌ى گه‌رمى له‌شى حاجیان و دیاریكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌ندروستیان باش نیه.
ئاماژه‌شیپێكرد، ژماره‌ى حاجیانى ئه‌مساڵ له (60) هه‌زار حاجى، تێپه‌ڕ ناكات، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، یه‌كه‌مین كاروانى حاجیان گه‌یشتنه مه‌ككه‌ى پیرۆز، بۆ به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزەی حه‌ج، به له‌به‌رچاوگرتنى خۆپارێزى و دروست نه‌كردنى قه‌ڕه‌باڵغى، بۆ ئه‌مه توانایه‌كى زۆری مرۆیی بۆ رێكخستنى ئه‌و پڕۆسه‌یه، ئاماده كراوه.
موسڵمانان هه‌موو ساڵێك، له(1)ى شه‌وال، تاوه‌كو (10) ى زى ئه‌لحیجه‌ی ساڵی کۆچی، فەرمانی حەج بە جێ دەگەینن، ئەم مانگە به مانگى حه‌ج ناوزه‌د كراوه، دوا رۆژى ئه‌و وه‌رزه، نۆیه‌مى (زى ئه‌لحیجه‌یه)، موسڵمانان سه‌ردانى چیاى عه‌ره‌فه ده‌كه‌ن، له‌وێ پله‌ى حاجیان پێده‌بڕێت.
بنچینه‌كانى حه‌ج، پێكهاتووه له به‌ستنى په‌شته‌ماڵی سپی، ته‌وافكردن به ده‌ورى مزگه‌وتى ئه‌لحه‌رام (مه‌ككه‌ى پیرۆز)، سه‌رتاشین، راكردن له سه‌فا و مه‌ڕووه، به‌ردگرتن له شه‌یتان، مانه‌وه له ناوچه‌ى موزده‌لیفه، دواجار شه‌وكردن تا به‌ره‌به‌یانى جه‌ژنى قوربان، له كێوى عه‌ره‌فه، لە رۆژی یەکەمی جەژن بە تەوافی ماڵئاوایی کردن لە مەککەدا، مەراسیمی حەج کۆتایی دێت.
سەرچاوە: سکای نیوز
ک.ب