توركیا: له ناوچه‌كانی سنووری ئێران 133 په‌نابه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانیان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌یان و ئێران 133 په‌نابه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، كه زۆربه‌یان ئه‌فغانی بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشی مه‌یدانی و سیاسی ئه‌فغانستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ره‌وی ئه‌فغانه‌كان بۆ ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، روونیان كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا دوێنێ 73 ئه‌فغانی ده‌ستگیر كراوون و پێشتریش 60 په‌نابه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، كه 53 یان ئه‌فغانی بوون.
به رای شاره‌زایان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژی و شه‌ڕ له ئه‌فغانستان هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچڕه‌وی گه‌نجانی ئه‌فغانه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان 270 هه‌زار ئه‌فغانی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان به جێهێشتووه و له ناوچه‌كانی شه‌ڕ ره‌ویان كردووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراشیكردووه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی وڵاتی خۆیان به‌جێهێشتووه، گه‌یشتووه‌ته 3.5 ملیۆن كه‌س.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز