پەرله‌مانی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی ھۆڵەندا و به‌لجیكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بۆ پێزانینیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مرۆییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵاتی هۆڵه‌ندا و بەلجیکا و په‌سندكردنی بڕیاری به جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه ئه‌نجام دران، دکتۆر رێواس فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نامه‌یه‌كی پێ‌زانین و به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵاتی دۆستی گه‌لی كوردی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان خاتوو ڤێرا بێركامپ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا و خاتوو ئیلیان تیلیۆكس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا كرد.
له نامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێزانینی خۆی، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا كردووه، كه له 6ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵدا ده‌نگیان بۆ به فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزدی داوه، هاوكات سوپاسنامه‌یه‌كیشی ئاڕاسته‌ی خاتوو ئیلیان تیلیۆكس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌لجیكا كردووه.
له‌نامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، هیوای خواستووه، كه به جینۆسایدناساندنی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیى كوردانی ئێزدی، له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا ببێته مایه‌ی دادگاییكردنی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه و دووباره بنیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگەیاند، ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزە ڕایەڵەیەکی پتەوتر دروستدەکات، بەئاراستەی لێكنزیكبوونه‌وه و گەشەکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا.
ک.ب