بێکەس قادر: کۆمیسیۆن تا ئێستا ئامادەیە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە ببات

ئه‌گه‌ر بته‌وێت سیستمى سیاسی له‌ عێراق بگۆڕین یان ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بارى نائاسایی رابگه‌ینێ یانیش له‌ رێگه‌ى ئه‌نجامدانى كوده‌تایه‌ك سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕدرێت
هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق
هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

بڕیار وایە، هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق، لە (10 ی تشرینی یەکەم)ی ئەمساڵ، بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنێک کە بەلای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسییەوە، هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە و پەیوەستە بە داهاتووی عێراق، بەلای چاودێرانی سیاسییەوە، کشانەوەی موقتەدا سەدر، لە پرۆسەی هەڵبژاردن، دوورنییە، هەڵبژاردنەکە دوابخات.

موقتەدا سەدر، کشانەوەی ڕەوتی سەدری، لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، کشانەوەیەک، کە شەقامی عێراقی خستە گومانی ئەوەی، بەبێ سەدر، چارەنووسی هەڵبژاردنی پێش وەختە، دواخستنە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بۆ کوردستان24ی راگەیاند، بە دووری نازانین، سەرەنجام هەڵبژاردن دوابخرێت.

بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بۆ کوردستان24، ئاماژەیپێکرد، ره‌وتى سه‌در، كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسی عێراقدا هه‌یه‌، كشانه‌وه‌یان كاریگه‌ری ده‌بێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، تا ئێستا ئامادەیە هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.

چاودێرێكى سیاسی، لە ئه‌گه‌رى له‌ده‌ستچوونى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران لە لایەن شیعەکانەوە، رونیكرده‌وه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، دواجار شیعه‌كان یه‌كده‌گرنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بته‌وێت سیستمى سیاسی له‌ عێراق بگۆڕین، یان ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بارى نائاسایی رابگه‌ینێ، یانیش له‌ رێگه‌ى ئه‌نجامدانى كوده‌تایه‌ك، سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕدرێت.

ک.ب