سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به "نایاب" وه‌سف ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گرووپانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به مووشه‌ك ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌مان ئه‌و گرووپانه‌ن كه دامه‌زراوه زیندووه‌كان له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باشترین دۆخدایه.
كازمی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی حه‌ده‌سی سعوودیه گوتی: "گرووپه‌كانی له‌یاسا ده‌رچوو" هه‌ورێمی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج هه‌روه‌ك چۆن به‌غدا ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به "نایاب" وه‌سف كرد و دووپاتی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه توانراوه چه‌ندین باندی تاوانكاری له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستگیر بكرێن.
كازمی ئه‌و گرووپانه‌شی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌یانه‌وێت عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێ.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ واشنتن له هه‌فته‌ی داهاتوودا، كازمی گوتی: ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ رێكخستنی په‌یوندییه‌كانی عێراقی ئه‌مه‌ریكی و كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانه، له‌وباره‌شه‌وه گوتی: "پێویست به بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ناكات له عێراق".
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، سیسته‌می سیاسی و ده‌ستووری له عێراق پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌یه و گوتیشی: ململانێی سیاسی، گه‌نده‌ڵی و هه‌ژموونگه‌رایی بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان.
كازمی گوتی: عێراق له هه‌نگاوه‌كانی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراقی به كاره‌بای وڵاتانی كه‌نداو به‌رده‌وامه و تا ئێستا له 85%ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه.
كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ قه‌رزه‌كانی ئێران كرده‌وه و دووپاتیشی كرده‌وه، "دوای زیادكردنی هێزێكی زیاتری پاسه‌وانی، له‌مه‌ودوا سیسته‌می كاره‌با پارێزراو ده‌بێت".
ئاشكراشیكرد، "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عێراق بۆ دۆخێكی داڕماوی ئه‌منی و ئابووری بووه هۆی ئه‌وه‌ی من ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بگرمه ئه‌ستۆ و ئاشكرایكرد، زیاتر له جارێك ئه‌و پۆسته‌یان بۆ من پێشنیاز كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌م وه‌رنه‌گرتبا، به‌هۆی ئه‌و داڕمانه‌ی كه هه‌بوو، وڵات رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی ئه‌هلی ده‌بووه‌وه".
مسته‌فا كازمی گوتی: "من گه‌شبینم به هه‌ڵبژاردنه‌كان و هیوادارین له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكرێت"، داواشی له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كرد، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هیشام هاشمی، شاره‌زای ئه‌منی و گرووپه چه‌كداره‌كان، كازمی گوتی: "هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن گومان له هه‌نگاوه‌كانمان له پرسی راوه‌دوونانی بكوژانی چالاكوانان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له یه‌كه‌م ساته‌وه به‌ڵێنمان داوه كه له راوه‌دوونانی بكوژانی هیشام هاشمی به‌رده‌وام ده‌بین و دادگا قسه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه و ته‌واوی تاوانباران ده‌كات".