به‌رگی نوێی كه‌عبه 120 كیلۆگرام زێڕی تێدا به‌كارهاتووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كاروباری مزگه‌وتی حه‌رام و نه‌به‌وی له سعودیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه مه‌راسیمی گۆڕینی به‌رگی كه‌عبه‌مان به‌سه‌ر په‌رشتی تیمێكی راهێنراوی سعودی ئه‌نجدام دا.
سه‌رۆكایه‌تی كاروباری مزگه‌وتی حه‌رام و نه‌به‌وی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، مه‌راسیمی گۆڕینی به‌رگی كه‌عبه له‌لایه‌ن تێمیێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بۆ به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌نجام درا، تیمه‌كه به‌رگی كۆنی كه‌عبه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌رگی نوێیان ئاماده‌كرد، دواتر له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كانی كه‌عبه و بانی كه‌عبه جێگیریانكرد.
عه‌بدولحه‌مید مالیكی، راوێژكاری سه‌رۆكی گشتی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی گشتی بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بۆ به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رگه‌كه له ده‌ره‌وه‌یدا به داوی ره‌ش نه‌خشێنراوه "به شێوازی جاكارد"، له‌سه‌ری نووسراوه (يا الله يا الله) (لا إله إلا الله محمد رسول الله) و (سبحان الله وبحمده) و (سبحان الله العظيم) و (يا ديان يا منان)، ئه‌م ده‌سته‌واژه ئایینییانه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كانی قوماشی به‌رگی كه‌عبه‌دا دووباره كراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی پارچه‌كانی پشتێنی كه‌عبه 16 پارچه‌یه، له‌گه‌ڵ 6 پارچه و 12 نه‌خش قه‌ندیلی له خوارووی به‌رگه‌كه و 4 نه‌خشی دیكه له گۆشه‌كانی كه‌عبه‌یه، 5 نه‌خشی (الله أكبر) له‌سه‌ر به‌رده ره‌شه‌كه‌ی كه‌عبه‌یه نه‌ێنراوه، به ئاراسته‌ی په‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای كه‌عبه.
عه‌بدولحه‌مید مالیكی روونیكرده‌وه، به‌رگی كه‌عبه 850 كیلۆگرام حه‌ریری تێدا به‌كارهاتووه، كه به ره‌نگی ره‌ش بۆیه كراوه، 120 كیلۆگرامیش ته‌لی زێڕ و 100 كیلۆگرام زیو بۆ نه‌خشه‌كان به‌كارهاتووه.
روونیشكرده‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بۆ به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز، نزیكه‌ی 200 كه‌س كاری تێدا ده‌كات، سه‌رجه‌میان هاووڵاتی راهێنراوی سعودین.
د.ی