بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

"ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە"
وێستگەی کارەبا
وێستگەی کارەبا

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن 14 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا هاتووە: "وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی".

ئاماژە بەوەشکراوە: "بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن".

وەزارەتی کارەبا روونیکردووەتەوە: "ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە".